گەشتکردنى هاووڵاتيان لەنێوان ھەرێم و ئێران بە مەرج ئاسایی بوويەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رايدهگهينێت: هاووڵاتيان لە ئەمڕۆوە دەتوانن بە ڤیزای گەشتیاری سەردانی ئێران بکەن.
له راگهيێندراوێكدا كه ئهمرۆ چوارشهممه بڵاويكردۆتهوه، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەئەمڕۆ رێکەوتی 12ـی 1ـى 2022 ) هەڵگرانی ڤیزای جۆری گەشتیاری دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن ( بە جێ بەجێ کردنی پڕۆتۆکۆڵ و ڕێنمایی یە تەندروستی یەکان).
له راگهيێندراوهكه هاتووه:” پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی 25ـی کانوونی یەکەم 2021 بەبڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغەی گەشت کردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ڤیزای گەشتیاری راگەیەندرا، ئەمڕۆ لەلایەن کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەمان پێ راگەیەندرا و هەروەک ئاماژەیاندا لەئەمڕۆوە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری لە کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن و بەدەستی بهێنن.