وەزارەتى خوێندنى باڵا مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی فراواندەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرگاى پێشکەشکردنى پرۆپۆزەل بۆ کردنەوەى پەیمانگەى تەکنیکى و پیشەیی (TVET) لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستى فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی (TVET)، هەروەها بۆ پێگەیاندنى نەوەیەکى شارەزاو کارامە بەمەبەستى پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى بازاڕى کارى کوردستان، ئەمساڵ وەرگرتنى پرۆپۆزەڵى کردنەوەى پەیمانگەى تەکنیکى پیشەیی (TVET) لە پێشینەى کارەکانى وەزارەت دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەرکەسێک خوازیارە دەتوانێت لە ڕێکەوتى (2022/1/10) تاکو (2022/2/10) پرۆپۆزەڵەکانیان پێشکەش بکەن.

Back to top button