د.جووتيار عادل، ڕوونکردنەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەى به‌غدا دەدات

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكراى ده‌كات، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بڕیاری ناردنی 200 ملیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند کراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-1-2022، دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا د.جووتيار عادل، ڕای گەیاند: بڕیاری ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا دوێنێ سێشەممە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند کراوە و ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم بڕە بگاتە هەرێمی کوردستان”.

 

Back to top button