كه‌ركووك: خه‌سوويه‌ك زاواكه‌ى خۆى كوشت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/خه‌سوويه‌ك-زاواكه‌ى-خۆى-به-فيشه‌ك-ده‌كوژێت.jpg)
پۆليسى كه‌ركووك بڵاويكرده‌وه ئەمڕۆ دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كه‌سێك كوژرابوو ئاشكرا بوو كە لەلایەن خەسوه‌كه‌يه‌وه كوژراوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى شارى كه‌ركووك ڕاى گەیاند: ” دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌گه‌ڕه‌كى عروبه‌ى شارى كه‌ركووك كه‌سێك له ماله‌كه‌ى خۆى كوژرابوو، هێزەكانی پۆلیس بەردەوام بەدوای سەرەداوێكەوە بوون بۆ دۆزینەوەی بكوژی ئەو هاووڵاتییە و توانرا كه‌سێك ده‌ستگيربكرێت له قه‌زاى دۆره‌ى سه‌ر به پارێزگاى سه‌لاحه‌دين “.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه: “دەركەوت ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كوشتووه خه‌سووى بووه و به‌هۆى كێشه‌ى خێزانى له نێوانيان ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجام داوه “.