مەسرور بارزانی: سوپاسی حکوومەتى ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەى ئەرکی هێزە چەکدارەکانیان لە عێراق
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا سوپاسی حکوومەتی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و لەو بارەوە دەنووسێت: “سوپاسی حکوومەتى ئەڵمانیا دەکەم بۆ رابەرایەتییەکەی ئەمڕۆ بۆ درێژکردنەوەى ئەرکی هێزە چەکدارەکانیان لە عێراق. پاڵپشتی ئەڵمانیا لە 2014 یارمەتی پێشمەرگەکانمانیان دا لە پێچەوانەکردنەوەى ئاراستە لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان. داعش تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیەکی جددی هاوبەشە، هەروەها هانى پەرلەمانى فیدراڵی ئەڵمانیا دەدەم بۆ نوێکردنەوەى ئەم فەرمانە.”
I thank the German govt for its leadership today in extending the Bundeswehr mission in Iraq.
Germany’s support in 2014 helped our Peshmerga turn the tide against the terror group. ISIS is still a serious shared threat, and I urge the Bundestag to renew the mandate -mb.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) January 12, 2022