نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومەتی ئەڵمانیا دەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی و ستایشی بڕیارەکەی ئەڵمانیا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا کرد.
له تویتێكدا نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، کە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( تویتەر) بڵاویکردۆتەوە نووسیوویەتی:” پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومەتی ئەڵمانیا دەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا و هیوادارم پەرلەمانیش پەسندی بكات”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ههروهها نووسیویهتی: “داعش بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هێشتا هەڕەشەیە و هەوڵی هاوبەشی بەردەوام بۆ رووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر پێویستە”.
I welcome and commend German cabinet’s decision to extend its troops deployment to Iraq, and hope that the Bundestag will follow suit. ISIS is still a threat to International peace and security, and continued collective effort is required to counter and eradicate terror.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 12, 2022