هاتووچۆى هه‌ولێر ئاگادارييه‌ك بۆ شوفێران بڵاوده‌كاته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/46346.png)
هاتووچۆى هەولێر، شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕ لە هەندێک شەقامی هەولێر لافاو دروستبووە و خۆیان بپارێزن.
لە راگەیەندراوێكدا كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆى دروست بوونى لافاو له هه‌ندێك شه‌قامى شارى هه‌ولێر بڵاويكردۆته‌وه، به‌رێوه‌به‌رايه‌تى هاتووچۆی هەولێر راى گه‌ياند: “سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەهەندێک لە شەقامەکانی شار و دەوروبەری لافاو دروست بوە بۆیە تکایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر کۆبۆتەوە خۆتان بپارێزن وڕێگای بەدیل بدۆزنەوە”.