بەغدا: هێرش کرایە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی
لەبەغدا بە بۆمب هێرش کرایە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و زیانی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لقی پێنجی پارتی رای گەیاند، کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-1-2022 بە بۆمب هێرش کراوەتە سەر بارەگای لقی پێنج و بۆمبێک فڕێ دراوەتە حەوشەی لقی پێنج و رۆژنامەی (تەئاخی) و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.