پهرلهمانى عێراق: سەرۆک و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیاری کران
فراكسيۆنى پارتی دیموکراتی کوردستان له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق سەرۆک و گوتەبێژی فراکسیۆنی خۆی دیاری کرد.
شوان کەلاری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتى راگەیاندووە: ڤیان سەبری وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و ڤیان دەخیل وەک گوتەبێژی فراکسیۆن، دیاری کران.
کەلاری راشیگەیاندووە: ”تا ئێستا سەرۆک و گوتەبێژی فڕاکسیۆن دیاری کراون، لە قۆناغی داھاتووشدا جێگر و بڕیاردەری فڕاکسیۆنی پارتیش دیاری دەکرێن، بەڵام ئێستا پەرلەمان سەرقاڵی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقە و دواتر پۆستەکانی نێو فڕاکسیۆنی پارتی یەکلا دەکرێنەوە.