بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە ڕوسی و سوریەكانەوە دەیان كەس كوژران
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی چەندین جار هاوڵاتیانی سوریا لە لای فڕۆكە جەنگیەكانی روسیاو سوریا كراونەتە ئامانج, ئەمڕۆ لە میانەی بۆردوومانی هێزە ئاسمانیەكانی ڕوسیاو سوریا دەیان هاوڵاتی سوریا بونە قوربانی،
بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان ئەمڕۆ لە ئاكامی بۆردوومانكردنی ناوچەكانی دەوروبەری ئیدلب و دیمەشق لە لایەن ڕژێمی سوریاوە یازدە هاوڵاتی بونە قوربانی, لە لایەكی تر و لە بەردەوامی بۆردوومانەكانی هێزە ئاسمانیەكانی ڕوسیا لە شاری دێرەزور ۲۳ كەسی دیكە كوژران.
جگە لەو بۆردوومانانە فڕۆكەكانی سەربە ڕژێمی سوریا بەردەوامن لە بۆمباران كردنی ناوچەكانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن بە بەرمیلی تێنتی ڕێژكراو و بەو هۆكارەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی سیڤیل لە سوریا لە بەرزبونەوەدایە.
سەرچاوە: الجزیرە