دادگاى فيدڕاڵى به‌شێوه‌يه‌كى كاتى کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرله‌مانی عێراقى راگرت
کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرله‌مانی عێراق لەلایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە بە شێوەیەکی کاتی راگیران.
به‌پێ ى نووسراوێكى فه‌رميى كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 13-1-2022 له‌لايه‌ن دادگاى فيدڕاڵى عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دادگای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خه‌شان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی رابگیرێن به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەماندا پێشلکاری یاسایی و دەستووری روویداوە.