دواین زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستی وەزیری داد بڵاوکرایەوە
لە راگەیێندراوێکدا وتەبێژی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواین زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستی وەزیری داد بڵاو کردەوەو و رایگەیاند: نەشتەرگەری بەسەرکەوتووی بۆی ئەنجام دراوە و ئێستا رەوشی تەندروستی زۆر باشە،
دەقی راگەیێندراوی وتەبێژی وەزارەتی داد:
“ئەمڕۆ پێنج شەمە (١٣-١-٢٠٢٢ ) وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز فەرسەت ئەحمەد، لەژێرچاودێری بەڕیز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەیاوەری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی “سەنتەری دڵ” ی لە شاری هەولێر کرد، بەمەبەستی پشکنینێکی تەندروستی رۆتینی ساڵانە، سوپاس بۆ خوا، ئەنجامی پشکنینەکانی باشن و تەنیا پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی بچووک هەبووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهەمان سەنتەر، بەسەرکەوتووی بۆی ئەنجام دراوە و ئێستا رەوشی تەندروستی بەڕێز وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باشە، و بەڕێزیان سوپاسی هەموو کەسایەتی و لایەن و رۆژنامەنووسان دەکات کە لە خەمی هەواڵ پرسینی تەندروستی ئەودابوون”.