هۆتێل و مۆتێلەکان تەرخان کراون بۆئەو خێزانانەی بەهۆی بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیاندراوێکی بە پەلەی بڵاو کردەوە .

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ، زیاتر لە 300 ژوور لە هۆتێلەکان و زۆربەی مۆتێلەکانی هەولێر ئامادە کراوە بۆ پێشوازی ئەو خێزانانەی ئەمڕۆ بە هۆی بارانەکەی هەولێرەوە زیانیان بەرکەوتووەو ناتوانن لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە .

ئەو 300 ژوورە لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولیرەوە بۆ حەوانەوەی ئەو خێزانانە دابین کراوە .

بە پێی دوایین هەواڵەکانیش تا ئێستا زۆربەی ئەو خێزانانەی زیانیان بەرکەوتووە لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی لەو ژوورانە نیشتەجێ کراون .

هاوکاتیش هەموو پێداویستییەکانی زستانی بۆ خۆیان و ناوماڵەکانیان ئامادە کراوەو ڕادەستیان دەکرێت

Back to top button