ناتانیاهۆ: ئێران مەترسیە بۆ هەموو جیهان

خواكوڕك
لە مۆسكۆوە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ فلادیمێر پۆتن هۆشداری دا لەوەی كە نابێت تیرۆری ئێرانی جێگەی تیرۆری داعش و قاعیدە بگرێتەوە لە ناوچەكەو لەو ڕوەشەوە تەئكیدی لە هاوئاهەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ ڕوسیا كردەوە بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی تیرۆر و ئەوەی خستەڕو كە تیرۆر وای كردووە ئیسرائیل و ڕوسیا یەكدەنگ بن.
هەر لە درێژەی وتەكانیدا ناتانیاهۆ تیشكی خستە سەر مەترسیەكانی تیرۆری ئێرانی و وتی ئێران تەنها مەترسی نیە بۆسەر ئیسرائیل بەڵكو مەترسیە لەسەر هەموو جیهان،سەبارەت بە دۆخی سوریا ناتانیاهۆ خوازیاری چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەی بە گونجاو و پێویست زانی, بەڵام زۆر بە توندی پێداگری لەسەر دەركردنی هێزە ئێرانیەكان و گروپە هاوكارەكانی كردووە لە سوریا.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە پۆتن كردووە هاوكار بێت لە گەڕانەوەی تەرمی دوو سەربازی ئیسرائیلی كە لە لایەن بزوتنەوەی حەماسەوە لە ساڵی ۲۰۱٤ وە كوژراون و تەرمەكانیشیان ڕادەستی ئیسرائیل نەكراونەتەوە.

Back to top button