سەدر ، ىڕیاری دادگای فیدڕاڵی مەترسیدارە بۆ داهاتوو

 

لە دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، موقتەدا سەدر هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد .

 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا دەنووسێت : ئه‌گه‌ر دادگا ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان دابێت، ئه‌وا یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان

هاوکات سەدر ئاماژەی بەوە کردووە ، “ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ راگرتنی كاری (ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان) به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌بێ هیچ فشارێكی ئێره‌ و ئه‌وێ ده‌ركرابێت، ئه‌وا یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان و په‌نا نه‌بردن بۆ توندوتیژی له‌ پێكهێنانی (حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی)

 

لە بەشێکی تویتەکەیدا  سەبارەت بە ئەرکی ئۆپۆزسیۆن ئاماژە بەوە دەکات ،”ئێمه‌ هیوامان به‌ ئۆپۆزسیۆن وایه‌، كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بكات و واده‌ ده‌ستوورییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت، له‌وه‌ش زیاتر ره‌چاوی خواسته‌كانی گه‌ل و داواكارییه‌كانی بۆ هه‌رچی زوو پێكهێنانی حكومه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌ركه‌ ئه‌منی، ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی هه‌ڵسێت و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بكات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو ئامانجی سیاسی كۆسپ و له‌مپه‌ر بخاته‌ به‌رده‌می

لە کۆتاییدا بەرژەوەندی گەل بەنرختر دەزانێت لە بەرژەوەندی حزبی و مەزهەبی و سیاسی

Back to top button