موقتەدا سەدر : نابێت گه‌ل رێگه بدات ئه‌و جۆره جموحۆڵانه به‌سه‌ریانه‌وه تێپه‌ڕێت
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا سەبارەت بە مووشەکبارانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت ، ئامانج لەو کارە دواخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ، هاوکاتیش پاساوێکە بۆ بەکار هێنانی چەک و لەدەستگرتنی چارەنووسی گەلی عێراق .
سەدر لە بەشێکی پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو گرووپانە مانەوەیان لە گرەوی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکادایە لە عێراق ، دەنا ئەوانیش هیچ بوونێکیان نابێت .
هاوکات سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیاندراوەکەیداهاتووە لەو هێرشەدا كه‌سانی سڤیل، منداڵ و ئافره‌ت برینداركراون و شوێنه‌كانی زانست و په‌روه‌رده‌یان رووخاندووه”.
لە کۆتاییشدا ئاماژە بە خاڵێکی یاسایی نێودەوڵەتی دەکات و نووسیویەتی :ئامانجیان ئه‌وه‌یه، به‌و كاره كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ئێمه له ده‌رخستنی ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و به شێوازێكی نێوده‌ڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی یاسادا”.