هەولێر : کۆمپانیایەك فێڵ لە چەند هاونیشتمانییەك دەکات و 8 ئۆتۆمبێل دەبات

لە هەولێر کۆمپانیایەك بە ناوی دۆزینەوەی کار بە مووچەی هەزار و 800 دۆلار ئۆتۆمبێلی چەند هاونیشتمانییەکی هەولێر دەبات و تاوەکو ئێستا بۆی نەگەڕاندوونەتەوە.

شەوی رابردوو هەشت ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەر لەگەڕەکی وەزیرانی شاری هەولێر دزران، دوای ئەوەی دەرکەوت کۆمپانیایەکی ساختە بەناوی هەلیکارەوە داوای ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە و شۆفێری لەهاوڵاتیان کردوە، دواتریش بەپاوی بەستنی GPS ئۆتۆمبێلەکانیان بردوە.

هەفتەی رابردوو کۆمپانیایەک لەشاری هەولێر بەناوی هەلی کارەوە داوای لەهاوڵاتیان کردووە هەر کەسێک ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەری سەروی 2017ی هەیە پەیوەندییان پێوەبکات تاوەکو کاریان لەگەڵ بکات، لەبەرامبەریشدا هەشت کەس داواکاریان پێشکەشکردوە کە هەندێکیان لەپێناو ئەو هەلی کارەدا خانوەکانیان فرۆشتوە و بونەتە کرێچی.

ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبراوە داوا لە پارێزگاری هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە زووترین کات ئەو کەسانەمان بۆ بدۆزنەوە و ئۆتۆمبێلەکانمان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

خاوەنی ئەو هەشت ئۆتۆمبێلە سکاڵایان لە پۆلیسی نازناز لە گەڕەکی بەختیاریی هەولێر تۆمارکردووە و چاوەڕێ دەکەن کە ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

Back to top button