فۆكۆیاما وەڵامی عەلی حەمەساڵح ناداتەوە

خواكوڕك

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو پێنجەمین دیداری سلێمانی بە رێوەچوو كە چەندین كەسایەتی سیاسی و بیرمەندی ناوخۆو جیهانی بەشداریان تێداكرد, لە میانەی بەڕێوەچوونی پانێلێك بە بەشداری بیرمەندی ناسراوی ئەمەریكی فرانسیس فۆكۆیاما, پەرلەمانتانرێكی گۆڕان پرسیارێكی كرد و لە بەرامبەریشدا هیچ وەڵامێكی دەستنەكەوت.

عەلی حەمە سالح پەرلەمانتارەی گۆڕان، لە پرسیارەكەیدا بۆ فۆكۆیاما گوتی: “من پەرلەمانتارم و ساڵ و نیوێكە ناتوانم بچمە پەرلەمان، حكوومەتێكی دیكتاتۆری هەیە و پەرلەمان پەكخراوه”.

لە درێژەی پرسیارەكەیدا، بۆ فۆكۆیاما، گوتی: “خزمەتگوزاری نییە و فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە، خەڵك لە دیموكراسی بێئومێد بووە، ئایا چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە چییە؟”.

لە وەڵامدا، فرانسیس فۆكۆیاما، وەڵامێكی دیاریكراوی پەرلەمانتارەكەی گۆڕانی نەدایەوە و تەنها گوتی: “من ئاگاداری سیاسەتی كوردی نیم بۆیە ناتوانم هیچ وەڵامێكی دیاریكراوت بدەمەوە”.

شایەنی باسە, ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی پێنجەمین دیداری سلێمانی، فۆكۆیاما پانێلی خۆی لە دیدارەكە، لە بارەی گۆڕانكاری جیۆپۆلۆتیكی ناوچەكە پێشكەشكرد.

Back to top button