پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر، بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دوو تۆمه‌تبارى ده‌ستگيركرد
پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى دوو تۆمه‌تبارى راگه‌ياند كه خه‌ریكی ئاژاوه‌گێڕی بوون”.
ئه‌مرۆ هه‌ينى 14-1-2022، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) كه‌وتووه، به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر، رايگه‌ياند: “بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ک. س) و (ا. د. ع) بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرد.
پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياند: ” لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 21ـی چەک، راگیران.