ڕووسیا دەیەوێت ئەوەی ئەمریكا نەیكرد ئەنجامی بدات
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا بەدوای کۆنفرانسێکی ئێرانی و عەرەبیدا دەگەڕێت کە کارنامەکەی کێشە هەرێمییەکان دەگرێتەوە لەوانە ناکۆکی یەمەن و بەرنامەی موشەکی تاران و دۆسیەکانی عێراق و سوریا.”
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەداوه کە مۆسکۆ و تاران دەزانن لە کاتی دانوستانەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە كێشە هەیە و، دەبێت ئەو كێشە چارەسەر بكرێت،بۆ ئەوەش داوای لە لایەنە عەرەبیەكان كرد بەشداری كۆنگرەیەكی ئێرانی-عەرەبی بن.”
س: alsumaria