لە بەغدا هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدرێت

لە بەغدا هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدرێت لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە.

مەهدی عەبدولکەریم فەیلی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕايگەیاند: کاتژمێر 08:30ـی شەوی ڕابردوو کاتێک لە شەقامی جەیش لە بەغدا دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) تەقەیان لێ کردم، بەڵام سوپاس بۆ خودا ڕزگارم بوو.

هەروەها ئه‌و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان كه‌ بۆ ktv قسه‌ى كردووه‌ گوتی: ئێمە لەو شارەدا ژیانمان لە مەترسیدایە و هیچ جۆرە ئاسایشێک بەرقەرار نەکراوە.

Back to top button