پارتى: ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین
لهراگهيێندراوێكدا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئهمرۆ ههينى 14-1-2022، لهبارهى هێرشكردنه سەر بارەگای پارتی ديموكراتى كوردستان و بارەگای لایەنەکانی دیکە لهبهغدا رايدهگهينێت: دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجام درا و ھێرش کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای چارەسەری کێشەکان نین، بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن”.
مەكتەبی سیاسیی پارتی هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە پێویستە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا دەڵێ “پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسییەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن”.
دهقى راگەیاندراوى مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:
دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین و، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
پێویستە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢