تویتەر ئەکاونتی فەرمیی عەلی خامنەیی داخست

 

کۆمپانیای تویتەر بۆ هەمیشە ئەکاونتی عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێرانی داخست .

ئەو بڕیارە لە دوای ئەوە هات ، عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران لە تویتێکدا ئەنیمەیشنێکی چۆنیەتی تیرۆرکردنی” دۆناڵد ترەمپ “ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکای بڵاو کردبۆوە .

هاوکاتیش لە تویتەکەدا لێدوانێکی خامنەیی بڵاو کرابۆوە کە باس لە تۆلەستێنی لە بەرپرسانی ئەمریکی دەکات بە هۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارنی ئێران.

سەرچاوە . ئەنتەر نەشناڵ

Back to top button