لەناو ئەمریكاش دەنگی نارەزایەتی دژی هەماهەنگی ئەمریكا و یەپەگە دروست بوو

خواكوڕك

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئاشكرای كردووە، كە سیناتۆری ئەریزۆنا ( جۆن مەككین)  به‌ هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ له‌ سووریا، دۆخێكی زۆر ئاڵۆز هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و جه‌ختی له‌ گرنگیی هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مریكا و توركیا و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیكی دژی داعش كرده‌وه‌ هەورەها مه‌ككین وه‌بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌ته‌وه‌، ئاكراشیكرد، كه‌ ئه‌ردۆغان زۆر نیگه‌ران بووه‌ له‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌ ئاڵۆزیی دۆخه‌كه‌ كرده‌وه‌ و له‌ ڤۆتێڵی پرسی “پێكدادانی توركیا و په‌یه‌ده‌ نزیكه‌، ئایا سیناریۆیه‌كی له‌و جۆره‌ نیگه‌رانت ناكات؟له‌وه‌ڵامدا ڤۆتێڵ رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌و بابه‌ته‌ و له‌هه‌وڵدان بۆ بەرگرتن له‌ روودانی پێكدادان له‌نێوان توركیا و په‌یه‌ده‌دا.

 

مه‌ككین گوتی: “به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی كورده‌كانه‌وه‌، خۆمان خسته‌ دۆخێكی هه‌ڵه‌ی وه‌ك هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ رووسه‌كان دژی توركه‌كان”.

Back to top button