پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگاکانی دەباتەوە شاری مووسڵ

 

ئەو بڕیارە لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ، دەچێتە بواری جێبەجێکردن ، بەرپرسێکی لقی پارتیش لەمبارەوە چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات .

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ، عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ ڕایگەیاند “پێش پڕۆسەی ھەڵبژاردن پارتی بارەگای لیژنەی ناوچەی مووسڵی گواستەوە بۆ ناو شاری مووسڵ و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین بارەگای لق و ھەموو بارەگاکانی دیکەی سەر بە حزب بگوازینەوە بۆ نێو شاری مووسڵ، چونکە لە دوای داگیرکاریی مووسڵ لەلایەن داعشەوە ئێمە بارەگامان لە نێو شاری مووسڵ نەماوە.”

هاوکات ئاشکراشی دەکات ئەو بڕیارە لە دای پێکهێننانی حکومەتی نوێی عێراق دەچیە بواری چێبەجێکردن .

لە کۆتاییشدا ئامانجی بڕیارەکە رووندەکاتەوەو گوتی : “گەڕانەوەی پارتی کاریگەریی لەسەر گەڕانەوەی خەڵکی شارەکە دەبێت، بەتایبەتی گەڕانەوەی کوردانی مووسڵ، چونکە بە گەڕانەوەی پارتی، خەڵکی زیاتر دڵنیا دەبێت لە ژیانی لەبەر ئەوەی پارتی لە دوای دامەزراندنییەوە پێگەیەکی بەھێزی لە مووسڵ ھەبووە

Back to top button