پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە تاوانبارانی کۆمپانیایەکی ساختەی بەکڕیدانی ئۆتۆمبێل بڵاو کردەوە

 

لە ڕاگەیانداروەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە ، ، بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ ئاسایشی هەولێر توانیان دوو تۆمەتباری سەرەكی تاوانی فرت و فێڵی كۆمپانیایەك بەمەبەستی بەكرێدانی ئۆتۆمبێل (٨) ئۆتۆمبێل دەستگیربكرێن لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی (٦) ئۆتۆمبێل

پێشتر بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندبوو ، لە دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی (٢٠٢٢/١/١٣)، تاوانێكی فرت و فێڵ لەناو شاری هەولێر ڕوویدا، كەوا كۆمپانیایەك بەمەبەستی بەكرێدانی ئۆتۆمبێل (٨) ئۆتۆمبێل لە جۆری (لاندگرۆزەر) لە هاووڵاتیان بردبوو، دوای ئاگاداركردنەوەیان فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكان دەرچوو.

 

بەیاننامەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی (٢٠٢٢/١/١٣)، تاوانێكی فرت و فێڵ لەناو شاری هەولێر ڕوویدا، كەوا كۆمپانیایەك بەمەبەستی بەكرێدانی ئۆتۆمبێل (٨) ئۆتۆمبێل لە جۆری (لاندگرۆزەر) لە هاوڵاتیان بردبوو، دوای ئاگادار كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكان دەرچوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیان دوو تۆمەتباری سەرەكی بەناوەكانی (م. ا. ا.) و (ئـ. ع. چ.) كە تاوانەكەیان ئەنجام دابوو دەستگیر بكرێن لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی (٦) ئۆتۆمبێل وە فەرمانی دەست بەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلەكەی تر بڵاوكراوەتەوە بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنیان.

پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بەپێی ماددە (٤٥٦) لە یاسای سزادان بۆ ڕێكخراوە، لەئێستادا بەپێی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراون.

Back to top button