ئهمشهو 6 یانەی دیکەی شەوانە داخران
پارێزگارى ههولێر رايدهگهينێت: ئەمشەو لە دڕیژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی لە پارێزگای هەولێر بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، 6 یانەی دیکەی شەوانە داخران.
لە راگەیەندراوێکدا ئهمرۆ شهممه،15-1-2022 ئومێد خۆشناو،پارێزگای هەولێر لهپهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك رايگهياند، “لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندنین بەبڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر و بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، 6 یانەی دیکەی شەوانە لە عەنکاوا و هەولێر بەسەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەند لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش داخران و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایەبەر”.
جێگەی باسە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی رێگەگرتن لەدیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و روونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و رێنمایەکانی پارێزگای هەولێر، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شوێن داخراون و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.