سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کران
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیك لە پارێزگای نەینەوا کران و، سەربازگەکەی تورکیاش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.