تویتەر هەژماری خامنەیی داخست

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، هەژماری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، داخست بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە تیایدا وا نیشاندەدرێت کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ تیرۆر دەکرێت.

لە هەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەنیمەیشن بڵاوکرایەوە کە تیایدا وا نیشاندەدرێت کە دۆناڵد ترامپ تیرۆر دەکرێت، ئەمەش بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە دەرکردنی فەرمانی کوشتنی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی بەر لە دوو ساڵ پێش ئێستا.

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، تویتەر هەژمارەکەی خامنەیی داخست بەهۆی “پێشێلکردنی یاساکانی تویتەر.

Back to top button