نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە مایک برایسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

كه‌مێك پێش ئێستا پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی به‌ریتانیای له‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی 1ی 2022 ، پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌:  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن ، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق.

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ، كه‌ له‌ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

Back to top button