لەهەولێر 20 حزب داوای راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان دەكەن

بەبۆنەی یادی راپەرین 20حزب لەهەولێر داوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دەكەن، دەلێن ئێمە لە سەرەتای یادێكین كە هەموومان لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا بەیەك دەست دژی رژێمی دیكتاتۆری بەعس وەستاینەوەو زادەی ئەو یەكرێزیە ئەو بەرهەمەی لێهاتەدی”.

وەك لە بەیاننامەكەدا كەوێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، تێیدا هاتووە، بیست و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی رۆژانی ڕاپه‌رین و ڕزگار كردنی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان له‌ رووداوێكی مێژوویی و گرنگ له‌ ڕۆژی ١١/٣/١٩٩١ به‌ پشتیوانی خودای گه‌وره‌ و هێزوو و بازووی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی و ئایین و  به‌رامبه‌ر به‌ ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆری یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست ڕاپه‌رین.

له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ئازاد شه‌ری گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهانی داعش  ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ مێژووییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی كوردستان  و بڕیادان له‌ مافی چاره‌نووس.

ئه‌و حزبانه‌ هه‌ڵوێستى خۆیان له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌ردبڕن و راى ده‌گه‌یه‌نن، خۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغی دوای شه‌ری داعش و سوود وه‌رگرتن له‌ گۆرنكاریه‌كان ناوچه‌كه‌ و ھه‌نگاو نان به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌پێویست ده‌زانین و ته‌ئكید له‌ په‌یام پرۆژه‌ی هێزو لاینه‌ سیاسیه‌كان بكرێته‌وه‌ و بكرێته‌ پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نیشتیمانی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌ سیاسی و نیشتیمانییه‌كن.

له‌خاڵێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن، داوا ده‌كه‌ین ژیان و بژێوی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كان و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆرو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستان  باشتر بكرێت.

 

 

Back to top button