هه‌ولێر .. بەهۆی بەفربارین ڕێگایەک دادەخرێت

بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بەفربارینی زۆر رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی 1ی 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر، ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕیی بەفرەکە لەسەر ڕێگا و کەمبوونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک، شوفێران لەکاتی ئێستا وەکوو جێگره‌وه‌ دەتوانن ڕێگای هەولێر – شەقڵاوە – هیران) بەکار بێنن،کە لە کاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییە، لەهەمان کاتیش داوایان لێدەکەین کەوا هاتووچۆیان سنوردار بکەن.

Back to top button