وه‌زاره‌تی دارایی وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
له نووسراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه، 16-1-2022، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێركاری و گه‌نجینه‌كان بكه‌ن.
له‌و گشتاندنه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پێویسته تا 1/2/2022، میزانیهتی پێداچوونه‌وه‌ی 31/12/2021 ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێركاری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێركاری نامه‌ڵبه‌ندی بكرێ، هه‌روه‌ها فه‌رمانگه مه‌ڵبه‌ندییه‌كان میزانیه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی 31/12/2021 ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن له هه‌مان ڕێكه‌وت،تا 1/ 2/ 2022،”
به‌پێ ى گشتاندنه‌كه هه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك دوابكه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری و ژمێریار به‌رپرسیار ده‌بن و پێشینه‌ی مانگانه‌یان دواده‌كه‌وێت.