خشته‌یه‌كى نوێ دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاو كرایه‌وه‌

 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12-2021 به‌رده‌وامه‌و سبه‌ى مووچەی چه‌ند شوێنێكى تر دابه‌ش ده‌كات.

له‌ خشته‌يه‌كى نوێدا كه‌ ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى بۆ گه‌نجيينه‌كان ڕه‌وانه‌ى كردووه‌ و وێنه‌یه‌كى دەست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ ،: سبەی دووشەممە 17/1/2022، مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانەى كه‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ بۆ مانگى 12-2021 دابه‌ش ده‌كرێت:

وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئايينى.

دیوانی چاودێریی دارایی.

دەستەی مافی مرۆڤ.

ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

دەستەی ژینگە.

دەستەی وەبەرهێنان.

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى.

كۆمسیۆنى هه‌لبژاردن.

ده‌زگاى مین  .”

 

 

Back to top button