لەیلا زانا: 20 دەوڵەت پەكەكە بەكار دەهێنرێت

خواكوڕك

والیی ئاگری لە باكووری كوردستان موسا ئیشن رایگەیاند زانا لەگەڵ چوار پەرلەمانتاری دیكە سەردانی كردم و ئەوكات بە زانام گوت ئێوە 80 كورسی پەرلەمانتان بەدەستھێناوە، خەڵك دەنگی بە ئێوە داوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە توندوتیژی بھێت و نایانەوێت كەس بكوژرێت و خوێنیان برێژێت، بە 80 پەرلەمانتاری خۆتان بڕۆن بە پەكەكە بڵێن شەڕ و توندوتیژیمان ناوێت، دەمانەوێت سیاسەت بكەین.

پارێزگاری ئاگری كە ھاوكات وەك قەیوم بۆ راپەراندنی كاروباری شارەوانی دانراوە، ھەر لەمبارەوە دەڵێت لەیلا زانا لە وەڵامدا پێی گوتم پەكەكە لە لایەن 20 دەوڵەتەوە بەكار دەھێنرێت،هەروەها ئەم بەرپەرسەی توركیا داوا لە ھەدەپە دەكات ئەو قسانەی لە لای ئەوان بە نھێنی دەڵێن، بە رێگەی تەلەڤزیۆن بە ئاشكرا بۆ خەڵك بڵێن كە پەكەكە گوێیان لێ ناگرێت و لە لایەن 20 وەڵاتەوە بەكار دەھێنرێت”.

شایانی باسە تاوەكو ئێستا هیچ وەڵامدانەوەیەكی فەرمی لەلایان هەدەپە و لەیلا زانا بۆ پشت راست كردنەوەو و یان رەد كردنەوە ئەو قسانەی واڵی ئاگری نەبووە”.

Back to top button