دۆناڵد ترەمپ: بایدن ئابڕووی ئەمریکای بردووە

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەژداریی گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی کرد و تێیدا وتارێکی 93 خولەکی پێشکەش کرد.

زیاد لە 15 هەزار لایەنگری سەرسەختی ترەمپ بەژداربوون لە گردبوونەوەکەدا، هەروەها لە وتارەکەی چەند پرسێکی وروژاند و تێیدا دەستی بە هێرشکردن کرد بۆ سەر نووسینگەی بایدن و بەوە تۆمەتباری کردن، کە “بەم دواییانە، جۆ بایدن و دیموکراتەکان ئابڕووی نەتەوەی ئەمریکایان بردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا، باسی لەوە کرد، “چیتر چین و ڕووسیا، نە ترسیان ماوە بەرامبەر ئەمریکا، نە ڕێزی ئەمریکا دەگرن؛ سەرۆکایەتی بایدن لە ساڵی ڕابردوودا، کارەسات بوو.

ترەمپ لە هێرشەکانی بۆ سەر بایدن بەردەوام بوو، گوتیشی لێرەوە، لە ئەریزۆناوە، کۆتایی بە دەسەڵاتە کارەساتبارەکەی بایدن و دیموکراتەکان دەهێنین.

 

Back to top button