سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا دەکات

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گابریلیۆس لاندسبیرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا کرد و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.

 

رۆژی دووشەممە 17-01-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گابریلیۆس لاندسبیرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا کرد و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد. بڕیارە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.

 

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی لیتوانیا بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەم ناوبراو لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە.

 

رۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا، د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ هاوتا لیتوانیەکەی رایانگەیاند، پرسی چوونی کۆچبەرانی عێراقی بۆ بێلاڕووس و لەوێشەوە بۆ لیتوانیا و پۆڵەندا و لاتڤیایان تاوتوێ کرد.

Back to top button