لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی گرینگی کارەبا لە دهۆک دەکرێتەوە

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، سبەی سێشەممە  بە چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ڕاکێشانی هێڵی 33 کەی ڤی ( کەلەکچی ، قەسرۆک ) لە پارێزگای دهۆک دەکرێتەوە .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبا دا هاتووە ، لەژێر چاودێریی  (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،  سبه‌ی سێشەممە 18 ى 1 ى 2022 ، لە مەراسیمێكدا، پرۆژەی راكێشانی هێڵی 33 كەی ڤی (كەلەكچی – قەسرۆك) لەپارێزگای دهۆك دەكرێته‌وه

 

هاوکات وەزارەتی کارەبا روونی دەکاتەوە ، پرۆژەکە لە لایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ بەگوژمەی (1 ملیار و 609 ملیۆن دینار) جێبەجێ كراوە.

جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا ئەم پرۆژەیە لە 100% تەواو بووە و هاووڵاتیانی دەڤەرەكە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن و كاتژمێرەكانی كارەباشیان زیاتر دەبێت.

Back to top button