چاکسازی بەردەوامە ، بەڵام دەستکاری مووچە ناکرێت
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ، سەرەڕای بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی بەڵام حکومەت دەستکاری مووچە ناکات
جوتیار عادل لە میانی بەشداری لە کۆڕبەندی ” کشتوکاڵ داهاتوومانە ” وێڕای پشتگیری و بەردەوامی لە پرۆسەی چاکسازی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ، دەستکاری مووچە ناکرێت و و ئامانجیش له چاكسازی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسایه، به‌ڵام ئه‌مه كاتی ده‌وێت و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
سەبارەت بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گوتی : ، كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی ره‌خساندووه، به تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵدا، كاری زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌كرێت