به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه‌كى په‌روه‌رده‌ى شارێكى كوردستان دواخستنی تاقیکردنەوەکانی راگەیاند

پەروەدەی گشتی سلێمانی رايده‌گه‌ينێت : به‌هۆى دابه‌زينى پله‌ى گه‌رما تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای سلێمانی رابگیرێت.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 17-1-2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاويكرده‌وه‌، “لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیاردرا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 18 و 19 و 20ـی کانوونی دووەمی  2022 لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە .

لە راگەیەندراوەکەى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى هه‌روه‌ها هاتووه‌، تاقیکردنەوەکان دەچێتە (2022/1/25) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت. “

Back to top button