بۆ پهسهندكردنى بودجهى 2022 عێراق، چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێ دهكرێت
رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022ی عێراق ئامادەکراوە و، چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێ دهكرێت
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق راى گەیاند،” حکومەتی عێراق رەشنووسی بودجەی ئەمساڵی ئامادە کردووە، بەڵام بودجەیەکی خەیاڵییە و زۆرە، بۆیە لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ ئەوەی رێژەکە کەمبکاتەوە بۆ نزیکەی 130 ترلیۆن دینار، ئێستاش لیژنەکە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی ھەرێمی کوردستان لەو رەشنووسەدا بە ھەمان شێوەی ساڵی رابردووە و رێککەوتنەکە چۆن کراوە، بەو شێوەیە دانراوەتهوه، بەڵام ئەمە رەشنووسە و ئەگەری گۆڕانکاری ھەیە.
فازڵ نەبی، ئەوەشی خستەڕوو، ئەم حکومەتەی ئێستا کاربەڕێکەرە و ناتوانێت رهشنووسهكه رەوانەی ئهنجومهنی نوێنهران بکات، بۆیە چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکرێت، تاوەکو بۆ پهرلهمان كاری لهسهربكات و گفتووگۆی لەسەربکرێت دواتر پەسەند بكرێت.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق كه بۆ كوردستان24 قسهى كردووه، گوتووشيهتى، “لەو رەشنووسەی ئامادە کراوە، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار وەک خۆیەتی، بەڵام ھەندێک لایەنی سیاسی داوا دەکەن نرخەکەی کەم بکرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووه، نرخی بەمیلێک نەوت لە رەشنووسەکەدا بە 50 دۆلار دیاریکراوە و بەڵام ئەو نرخە کەمە و پێشبینی دەکرێت دەستکاری بکرێت.
لە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، پشکی هەرێم بە 12.7% دانرابوو، بە مەرجی ناردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ.