ئاگادارييه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوا مۆڵه‌ت به سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رايه‌تى و يه‌كه سه‌ربازييه‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌دات و داوايان لێ ده‌كات به زووترین كات ڤاكسین وه‌ربگرن .
له ئاگادارييهكدا، راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه و راى گه‌ياندووه،” ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، كه له زووترین کات، لە نزیکترین بنکەی تەندروستی، ڤاکسین وەربگرن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو،” دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 20ـی 1ـی 2022، لەم بەروارە بە دواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و مووچەکانیان رادەگیرێت.