مه‌سرور بارزانی، جه‌ژنی “قه‌وڵتاس” له كاكه‌یی و یارسانه‌كان پیرۆز ده‌كات
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قه‌وڵتاس په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاو كرده‌وه و لهبهشێكى پهيامهكه هاتووه:”هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی‌دا بەسەر ببەن.
ده‌قى پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس):
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی‌دا بەسەر ببەن.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی و ئاشتيدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان