ئێران ناڕاستەوخۆ هێرشەکەی سەر ” ئەبوزەبی ” دەگرێتە ئەستۆ
پۆلیسی ئیمارات رۆژی دووشەممە تەقینەوەی سێ تانکەری سووتەمەنی لە ناوچەی ( مسفەح ) ی ئەبوزەبی وەک هێرشێکی تیرۆریستی ئەژمار کرد و حوسییەکانی یەمەنی بە تاوانباری سەرەکی ناو هێنا.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی ” فارس ” سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند : ئەو هێرشە کردەوەیەکی نوێ ” بوو لە لایەن حوسییەکانی سەر بە ئێران ، بۆ ئەوەی ئیمارات بە پێوەندی خۆیی و هاوپەیمانی عەرەبیدا بچێتەوە .
هاوکات رۆیتەرز ئاماژەوەی بەوە کردووە ئەو هێرشە لە لایەن ملیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کراوەتە سەر ئەبوزەبی .
لەو هێرشەدا 3 کەس گیانیان لە دەستدا ، کەسێک خەڵکی پاکستان و دوو کەسیشیان خەڵکی هیندستان بوون .
ئاژانسی فارس لە کۆتاییدا هەڕەشە لە ئیمارات دەکات و ئاماژەی بەوە کردووە هەموو شوێنە گرینگە بازرگانییەکانی ئیمارات لە ژێر مەترسی هێرشی مووشەکی حوسییەکانی سەر بە ئێرانن.
سەرچاوە : ڕادیۆ فەردا