نەتەوەكانی ئێران داوای مافی چارەنوسیان دەكەن

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی نەتەوەكانی ئێران چەندین ساڵە لە لایەن ئەو دەوڵەتەوە دەچەوسێنرێنەوەو ڕێژەیان لە ڕێژەی نەتەوەی فارس زیاترە, كەچی ژێردەستەن بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵی بەدەسهێنانی مافی چارەنوسیاندان

ڕاوێژكاری باڵای پارتێكی ئەهوازیەكان بەناوی كەریم عەبدیان لە میانەی بەشداری لە پانێڵێك كە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان كە ڕۆژی هەینی بەڕێوە چوو تایبەت بە مافی دیاریكردنی چارەنوسی نەتەوەكانی ئێران داوای كرد ڕێگری نەكرێت لە داوای ئەو نەتەوانە بۆ بەدەست هێنانی مافەكانیان بەڕێگای یاسایی و لە چوارچێوەی پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان, چونكە ڕوونە كە ئەو نەتەوانە بەردەوام دووچاری كوشتن و داپڵۆسین و پێشێلكردنی مافەكانیان دەبنەوە لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە.
هەر لەو دیدارەدا بابان ئیلیاسی نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران باسی لە پێشێلكردنی ماف و ئازادیەكانی گەلی كوردو لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی كورد كردو ئەوەی بە ئامادەبووان ڕاگەیاند كە دەستوری ئێران هیج مافێكی نەداوەتە گەلانی ئێران جگە لە فارسەكان, ئەمە جگە لەوەی كە پەیڕەوانی سونە مەزهەب هیچ حسابێكیان بۆ نەكراوە لەو وڵاتە جگە لە زیندانی كردن و كوشتن.

سەر چاوە: العربیە

Back to top button