هاوپەیمانی عەرەبی ‌هێرشی تۆڵەستێنی بۆ سەر حوسییەکان دەستپێکرد

 

لە دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر “ئەبوزەبی ” لە لایەن حوسییەکانی سەر بە ئێران ، لە دوای 24 کاتژمێر هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعووودیە بۆ سەر ” سەنعا ” ی یەمەن دەستیپێکرد .

رۆیتەرز ئاشکرای دەکات لەو هیڕشە ئاسمانییەی هاوپەیماناندا بۆ سەر سەنعا ، لانیکەم 20 کەس لە ئەندامانی باڵای حوسییەکان بوونە قوربانی.

هێرشەکە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە حوسییەکانی سەر بە ئێران لە باڵاخانەیەکدا لە کۆبوونەوەدا بوون .

هاوکات رۆیتەرز ئەو هێرشە بە هێرشی تۆڵەستێنی ناودەبات کە دوێنێ حوسییەکان کردبوویانە سەر ئەبوزەبی

رۆیتەرز لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو هێرشەی هاوپەیمانانی عەرەبی بۆ سەر سەنعا ،بەهێزترین هێرش بووە لە ساڵی 2019 تا ئێستا .

تلویزیۆنی ” المسیرە ” سەربە بزووتنەوەی ئەنساروڵلای حوسییەکان دیمەنی ئەو چەند باڵاخانەیەی نیشان داوە کە کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانانی عەرەبی .

سەرچاو : dw

Back to top button