وەزارەتی تەندروستی بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی پشکینی کۆرۆنای دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاشکرای دەکات بڕیاری داوە بۆ کەملردنەوەی نرخی پشکنینی کۆرۆنا

بە پێی بڕیار

 

بەپێی نوسراوێك لەمەودوا پشكنینی كۆرۆنا بۆ تووشبووان و بەركەوتووان لە نەخۆشخانە و ناوەندە  حكومیەكانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.

 

هاوكات پشكنینی كۆرۆنا لە نۆرینگەكانی راوێژكاری حكوومی دوای دەوام پشكنینی كۆرۆنا بە 25 هەزار دینار دەبێت.

 

پشكنینی كۆرۆنا لە فڕۆكەخانە و دەروازەكان بۆ گەشتیاران لە 40 هەزارەوە دەكرێت بە 25 هەزار دینار.

 

پشكنینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان لە 50 هەزار دینارەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 35 هەزار دینار.

Back to top button