ئەڵمانیا وێنەكانی ئۆجەلان و ئاڵای پەكەكەی قەدەغە كرد
خواكوڕك
وەزیری ناوخۆی حكومەتی ئەڵمانیا بە بڕیارێك هەڵواسینی ئاڵای پەكەكەو وێنەكانی (عەبدوڵا ئۆجەلان ) ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات .
“تۆماس دێمیزیێر ” وەزیری ناوخۆی حكومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ ، لەنامەیەكیدا كە ئاراستەی هەموو دامەزراوە ئەمنیەكانی (16) هەرێمی وڵاتەكەی كردووە ، هەڵواسینی وێنەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕیبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو بە (پەكەكە ) و ئاڵاكانی ئەو حزبە ، لە چالاكییە مەدەنییەكان قەدەغەیە، بەو پێیە ئیدی پەكەكە ناتوانن لە چالاكیەكانیاندا وێنەكانی ڕێبەری زیندانیكراو و پۆستەرو ئاڵای پەكەكە بەرز بكەنەوە .
وەزراەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا جگە لە وینەكانی (عەبدوڵا ئۆجەلان ) و ئاڵای پەكەكە (33 ) لۆگۆی دیكەی قەدەغە كردووە ، هەروەها ئاڵاكانی یەپەگەو هەردروشمێك قەدەغە كراون كە گوزارشت لە (پەكەكەو یەپەگە) بكەن ، وەزراەتی ناوخۆ داوای كردووە لە دام و دەزگا ئەمنیەكان كە ڕێگە لە هەر چالاكییەك بگیرێت كە ئەو جۆرە دروشم و وێنانەی تێدا بە كار بهێنرێت