پەروەردەی دهۆك: بەهۆی سەرماو بەفرەوە دەوامی قوتابخانەکانی راگرت

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان بەفر باریوە و لە هەندێک ناوچەش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروستبووە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك رایگەیاند، ئەمڕۆ دەوامی ئێوارانی قوتابخانەکان بەهۆی سەرماوە لە سنووری پارێزگاکە رادەگیرێت و سبەینێش دەوامی بەیانییان و ئێوارانی قوتابخانەکان رادەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد زوبێر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆک رایگەیاند، پێشبینی دەکەن شەپۆلێکی سەرما روو لە پارێزگای دهۆک بکات بۆیە بڕیاریان داوە دەوامی ئێوارانی ئەمڕۆ بکەنە پشوو و سبەینێش دەوامی بەیانییان و ئێواران بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکان.

Back to top button