ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی.
– خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
– ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.

Back to top button